هاوسهرۆكى كهجهكه دهڵێت، هیچ گروپێكی دیكهى
گهریلا چهك دانانێت، تا ئهوكاتهى گۆشهگیری سهر عهبدوڵا ئۆجهلان ههڵنهگیرێت،
ئهویش به ههنگاوى یاسایی پێویسته حكومهتى توركیا ئهوه بكات.
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (كهجهكه)
لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا كه لهگهڵ میدیایهكی نزیك له خۆیان ئهنجامى داوه
رایگهیاند، لە چەند مانگی رابردوودا گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان هێورکراوەتەوە، بەڵام
گۆشەگیرییەکە هەڵنەگیراوە و بەپێچەوانەوە، دەوڵەتی تورکیا هەوڵدەدات بانگەشەی ئەوە
بکات کە گۆشەگیرییەکە هەڵگیراوە.
وتیشی “دەبێت لە ئێستاوە قەدەغەکردنەکەی سەر ئۆجەلان
هەڵبگیرێت و سیستەمی ئیمرالی هەڵبوەشێتەوە، ئەمهش داواکاری گەل و ئەو کەسانەیە کە
لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پەیڕەوی پرۆسەکە دەکەن”.
ئاماژهى بهوهشكرد، دەوڵەتی تورکیا تاوهكو ئێستا
هەنگاوێکی کردەیی بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ئۆجەلان نەناوە، بۆیه دەڵێت “تاوهكو
حکومەتی تورکیا هەنگاوی یاسایی نەنێت و کۆتایی بە گۆشەگیرییهكه نههێنێت، هیچ
گروپێکی دیکەی گەریلا بۆ چەکدانان راناسپێرین”.
هاوسەرۆکی کەجەکە روونیكردهوه، ئەگەر گەریلاکانی
پەکەکە لەو قۆناغەی ئێستا و بەبێ هیچ گەرەنتییەکی یاسایی بگەڕێنەوە تورکیا، ئەوکاتە
دەچنە زیندان و دادگایی دەکرێن، تەنانەت رەنگە سزای قورسیش بدرێن، چونکە بەپێی یاساکانی
ئەوان، ئەوانەی چەکیان هەڵگرتووە دوژمنن، سزای ئەمەش زۆر قورسە.
لهبارهى پێكهێنانى لیژنەیەکیش لە پەرلەمانی
تورکیا بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری، وتى “دەبێت لیژنهكه بەشێوەی یاسایی پێکبهێندرێت
ئەگەر بەشێوەیەکی یاسایی پێکنەهێندرێ، هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن ئەو لیژنەیە هەڵبوەشێننەوە.”
پرۆسەی ئەمجارەی ئاشتی لە تورکیا بە دەستپێشخەریی
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) دەستیپێکرد و
داوای کرد ئۆجەلان لە پەرلەمان ئامادە بێت و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رابگەیەنێت، ئۆجەلانيش
لە 27.2.2025 داوای لە پارتەکەی کرد کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک
دابنێت، ئهوهبوو له رۆژانى 5 و 7.5.2025 داواکارییەکەی ئۆجەلان له 12 ههمینى كۆنگره لەلایەن پەکەکە جێبەجێ کرا و
بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا.
دوایین هەنگاوی پەکەکە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە رۆژی
11.7.2025 نرایەوە کە تێیدا، گروپێکی 30 گەریلایی لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە
لە پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی سیمبوولی
و وەک “نیازپاکییەک” چەکەکانیان سووتاند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP