بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەپیکۆر مەرجەکانی ئاشکرا دەکات

کوردستان
21:25 - 2025-07-14

 
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) رایگەیاند، کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکۆر خۆشحاڵن بەوەی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت چڕکراونەتەوە.
راشیگەیاند، پێش ئەم گفتوگۆیانە، کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکۆر و نوێنەری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، رۆژی 12ی تەممووزی 2025 لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق کۆبوونەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان جەختیان کردووەتەوە ئامادەن دەستبەجێ هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکەنەوە، ئەوەش کاتێک رێککەوتنی پابەندکەر ئیمزا دەکرێت، بەشێوەیەک دڵنیایی بدات لە پێدانی پارەی هەناردە و رێز لە گرێبەستە یاساییە کارپێکراوەکانیان بگیرێت و چارەسەرێک بۆ شایستە داراییە کەڵەکەبووەکانیان بدۆزرێتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، دەبێت هەموو پارەدانێک بە شێوەیەکی خێرا و شەفاف بێت، کە جێی قبووڵی کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، ئینجا بە کاش یان لە رێگەی رادەستکردنی پشکی نەوتیەوە بێت.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP