هەوڵی پوچەڵکردنەوەی بەقەزاکردنی ناحیەی قەرەتەپە و دابڕاندنی ناحیەکانی قەرەتەپە و جەبارەو کوڵەجۆ لەسەر قەزای خانەقین دەدرێت

کوردستان
17:59 - 2025-07-14



كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی ی.ن.ك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: بەدەستپێشخەری  و سەرپەرشتی فراکسیۆنی یەکێتی و هەماهەنگی هەموو فراکسیۆنە کوردستانیەکانی لەپەرلەمانی عێراق، یاداشتێک بەئیمزای سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان و سەرۆک و ئەندامانی بەشێک لە فراکسیۆنە عێراقیەکان ئیمزای زیاتر لە (١٠٥) پەرلەمانتاری عێراق ئاراستەی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەکرێ بەمەبەستی پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بەقەزاکردنی ناحیەی قەرەتەپە و دابڕاندنی ناحیەکانی قەرەتەپە و جەبارەو کوڵەجۆ لەسەر قەزای خانەقین، کە ئەم هەوڵە پێشێلکردنی مادەی (١٤٠)ی دەستوری عێراقە نابێ دەستکاری سنوری ئیداری و جوگرافی و دیمۆگرافی ئەو ناوچانە بکرێ کە مادەی (١٤٠) دەستور دەیانگرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP