دەمپارتی: لە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکەدا پەخشی راستەوخۆ ناکرێت

کوردستان
13:38 - 2025-07-08

 دەم پارتی راگەیێندراوێکی لەبارەی رێوڕەسمی چەکدانانی (پەکەکە)ەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت راگەیاندنەکان ناتوانن لەوێ ئامادە بن.

لە بەشێکی راگەیێندراوەکەی دەم پارتیدا هاتووە: وەک پێشتر ئاگادارمان کردووبوونەوە، ئەو زانیارییانەی بە پارتەکەمان گەیشتوون و بە رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، پارتەکەمان پلانی رێوڕەسمێکی رێکخست. بڕیار بوو مەراسیمەکە بۆ میدیاکان کراوە بێت، بەڵام بەگوێرەی دوایین هەڵسەنگاندنەکان، بڕیار درا کە مەراسیمەکە لە شوێنێکی جیاواز بەڕێوەبچێت، دیمەنە تۆمارکراوەکان لەسەر شاشەیەک پەخش بکرێن و دواتریش بەخێرایی بگەیێندرێنە میدیاکانی ناوچەکە".

 دەم پارتی دەشڵێت: لەپێناو پاراستنی ئاسایش و رێگری لە هەموو جۆرە گێرەشێوێنی، بۆی هەیە گۆڕانکاری لە پلانەکاندا رووبدات.

دەم پارتی جەختیشی کردووەتەوە لە شوێنی پرۆسەکە پەخشی راستەوخۆ ناکرێت و کامێرا و ئامێری وێنەگرتنیش نابردرێنە ژوورەوە.

 بەگوێرەی پلانەکان، رۆژنامەنووسان دەبرێنە ئەو شوێنەی شاشەکەی لێ دانراوە. لەوێوە دەتوانن بەدواداچوون بکەن و هەواڵ ئامادە بکەن، ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا.

دەمپارتی ئەوەشی روونکردووەتەوە کە ئاسانکاریی پێویست بۆ رۆژنامەنووسان دەکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP