کۆمیسیۆنی باڵای سه ربەخۆی هه ڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت:" زیاتر له 680 ههزار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە، تا لەڕۆژی هەڵبژاردندا وەک کارمەندی سەرسندوق کاربکەن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە ئامارێکدا رایگەیاندووە دوای کاراکردنی فۆڕمی بەشداریکردن، تا رۆژی 7ی7ی2025، لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق، 688 هەزار و 651 کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە تا لەڕۆژی هەڵبژاردندا وەک کارمەند کاربکەن.
هەر لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە ئەو کەسانەی
داواکاریی بەشداریکردنیان پێشکەشکردووە، 446 هەزار و 232 کەسیان لەڕەگەزی نێرن و
224 هەزار و 419 کەسیشیان لەڕەگەزی مێن، لەو ژمارەیە 387 هەزار و 997 کەسیان
فەمانبەرن و 300 هەزار و 654 کەسیشیان دەرچوو یان خوێندکارن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP