میدیای رەسمی سوریا بڵاویكردەوە، هێزە
ئەمنەیەكانی ئەو وڵاتە لە ئۆپڕاسیۆنێكی ورد و تایبەتدا توانیویانە عەقید روكن سایر
حسێن، یەکێک لە یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری زیندانی سیدنایە لە لادێکانی تەرتوس
دەستگیر بكەن.
ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) لە
ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای تەرتوس توانیویەتی
عەقید روكن سایر حسێن، یەکێک لە یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری زیندانی بەدناوی سیدنایە
دەستگیر بکات.
ئاماژە
بەوەشکراوە، عەقید سایر حسێن "دوای ئۆپەراسیۆنێکی ورد و تایبەتمەند و ئەمنی
دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا لە ناوچەیەکی دورەدەست لە لادێکانی تەرتوس خۆی حەشارداوە، دوای دەستگیركردنیشی ڕەوانەی دەسەڵاتی
دادوەری کارامە کراوە بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەری بگرێتەبەر.
زیندانی سیدنایە یەکێکە لە زیندانە دیارەکان کە
لەلایەن ڕژێمی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشوی سوریاوە بەڕێوەدەبرا و لە ساڵی 1987
دورستكراوە، زیندانەكە هەزاران گیراوی
مەدەنی و دژە حكومەتی بەعسی تێدابو، كە دوای ڕوخانی ئەو ڕژێمە چیرۆكی ئەشكەنجە و
ژیانی زیندانیەكان دەنگدانەوەیەكی جیهانی بەدوایخۆیدا هێنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP