سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له پارێزگای سلێمانی بە تایبه‌ت میدیای یەکێتی رایگەیاند، پیلانێك هه‌بوو له‌نێو خۆپیشاندانی مامۆستایان ته‌قه‌كرێت و دۆخی سلێمانی تێكبدرێت.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، پیلانی شێواندنەکە شکستی هێنا.
سەرچاوەکە ئاماژەیبەوەشکرد، ئه‌م كاره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مامۆستایانه‌وه نه‌بووه و نییه به‌ڵكو لایه‌نێك به به‌رنامه ویستوویه‌تی ئه‌نجامی بدات.
وتیشی، ئه‌م زانیارییانه‌مان به ده‌قیقی پێگه‌یشتووه، ته‌نانه‌ت جۆر و شێوازی تێكدانه‌كه‌شمان پێگه‌یشتووه
روونیشیکردەوە، دوای دڵنیابوونه‌وه له زانیارییه‌كان و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیاندا هێزه ئه‌منییه‌كانیان راسپارد كه له‌به‌ر دۆخی ئارامی سلێمانی بەهیچ جۆرێك ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌نجام نه‌درێت
تا چی تر مامۆستایان نه‌بنه قوربانی دۆخی خراپی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئهمنییەکە دەشڵێت، هۆكاری رێگریكردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش له خۆپیشاندانی مامۆستایان ته‌نها بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و پیلانه بووه كه بۆ شێواندنی ئارامی سلێمانی داڕ‌ێژرابوو و خۆشبه‌ختانه شكستییهێنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP