كۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ره گه‌ڕ‌اوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت:" له 10 ساڵی رابردوودا زیاتر 148 هه‌زار هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆچیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه و زۆربه‌شیان روویان له به‌ریتانیا كردووه".
به‌كر عه‌لی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ره گه‌ڕ‌اوه‌كان، له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه بۆ یادی 74 ساڵه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران رێكیخستبوو رایگه‌یاند:" له‌كۆی ئه‌و 148 هه‌زار هاووڵاتیه‌ی كۆچیان كردووه، زیاتر له 414 كه‌سیان بوونه‌ته قوربانی و ژماره‌یه‌كیش تاوه‌كو ئێستا بێسه‌روشوێنن و به‌دوای چاره‌نووسیاندا ده‌گه‌ڕ‌ێین".
" له 10 ساڵی رابردوودا 33 هه‌زار و 800 هاووڵاتی له ئیداره‌ی راپه‌ڕ‌ین كۆچیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 112 كه‌سیان بوونه‌ته قوربانی"، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ره گه‌ڕ‌اوه‌كان وایوت.
هه‌روه‌ك ده‌شڵێت:" له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی ته‌رمی به‌شێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی له وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌خاكسپێردراون، به‌تایبه‌تی له‌ئیتاڵیا كه ته‌رمی 12 هاونیشتمانی له‌وێ به‌خاكسپێدراون".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP