سەرکونسوڵی ئێران لەسلێمانی: هەناردەی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە

کوردستان
21:43 - 2025-06-21

محەمەد مەحمودیان سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەناردەی کاڵای وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامەو هیچ گرفتێک لە ئارادا نییە.

وتیشى: دەروازە سنوورییەکان کراوەن و جوڵەی بازرگانیش هەیە و گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە و پێیانباشبووە هەناردەی کاڵای ئێرانی بەردەوام بێت، هیچ کێشەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نییە .

هەر لەبارەی هێرش و ئاڵۆزییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل، محەمەد مەحمودیان سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند: هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کە لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدایە، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئێمە جەخت لەجێبەجێکردنی بڕیاری 487ـی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەینەوە بۆ ئەوەی  ئەو دەستدرێژییانە بوەستێنرێت .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP