بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە.
لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، دژی شەڕ و وێرانکارین و پشتگیریی هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە دەدرێن.
هەردوولا جەختیان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی کاریگەریی شەڕەکە لەسەر هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP