ئەمڕۆ 20ی 6ی2025، لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتیەک بەهۆی شێلانەوە گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش هەڵات، ئاسایشی سلێمانیش لە روونکردنەوەیەکیدا رایدەگەیەنێت:" شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیان دەستگیر کردووە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ئاسایش:" ئەمڕۆ 20ی6ی2025 سەعات ٤:٣٠ دەقیقە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی دەستگیرکرد کە لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی بەئۆتۆمبێل لەهاووڵاتییەک دەدات و هەڵدێت، ڕووداوەکە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیەکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکرێت".
لە کۆتایشدا،بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" دواتر بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە، تۆمەتبار ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP