لەقەزای قوشتەپە ئاگرێک لە دوو کۆگای کەلوپەلی لەنگە کەوتەوە

کوردستان
22:13 - 2025-06-19

لە هەولێر ئاگر لە دوو کۆگا کەوتەوە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە، بەرگری شارستانیش هۆکاری تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بۆ نەبوونی سستمی ئاگرکوژێنەوە دەگەڕێننەوە.
ئەمڕۆ سەعات 8ی بەیانی ئاگر لە دوو کۆگا کەلوپەلی لەنگە لە قەزای قوشتەپە کەوتەوە و بەرگری شارستانی پارێزگاکە تەقینی پاوەڕبانک بە هۆگاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەزانێت.
 دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە خێرا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان  کۆنتڕۆڵ کرد و جگەلە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
تیمی لێکۆڵینەوە هۆکاری زووتەشنەسەندنی ئاگرەکە دەگەڕێننەوە بۆ نەبوونی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە دەگەڕێنێتەوە و بەرگری شارستانی هەولێریش دەڵێت هەر کۆگایەک سستمەکەی نەبێت دای دەخەین یاخود سزای ماددی دەدەین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP