سلێمانی .. قوباد تاڵەبانی سەردانی بنکەی ژین دەكات کە ئەرشیفی پێرەمێردی پاراستووە

کوردستان
21:14 - 2025-06-19

قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك: 

لە یادی ٧٥ ساڵەی کۆچی دوایی پیرەمێرد، شاعیر و رۆشنبیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کورد سەردانی بنکەی ژینمان کرد لە سلێمانی کە بەشێکی گەورەی ئەرشیفی پێرەمێردی پاراستووە.
زۆر سوپاسی خەمخۆری و ماندووبوونی بەڕێز رەفیق ساڵح، بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەردن و کارمەندانی بنکەی ژینم کرد لە کۆکردنەوە و ئەرشیفکردنی بەڵگەنامە و دەستنووس و پاراستن  و بووژانەوەی سامانی رۆشنبیری و کلتوری و رۆژنامەگەری کوردی. 
هەروەکچۆن نەوە لە دوای نەوە قەرزارباری خزمەتەکانی پیرەمێردی مەزن و شاعیر و نووسەر و رۆشنبیرەکانی دیکەمانین بۆ پاراستنی شوناس و زمان و کلتوری گەلەکەمان، بە هەمان شێوە قەرزارباری کەسانی وەک رەفیق ساڵح و بنکەی ژین و هەموو ئەو کەسانەشین کە ئەو سامانە بە نرخەیان بۆ پاراستووین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP