هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد

کوردستان
13:54 - 2025-06-15


ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم هەفتەیە، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 456 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، 35 هەزار بەرمیل کەمیکردووە”.
دەشڵێت، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 84 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشتر، 130 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە.
ئەوەش هاتووە، “یەکەمین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا، کەنەدا بووە، لە دوای ئەویش مەکسیک  و بەرازیل و  ئیکوادۆر بوونە.
ئیدارەی وزەی ئەمریکا ئاشکراشیدەکات، لەم هەفتەیەدا هیچ بەرمیلێکی نەوت لە سعودیە و لیبیاوە هاوردەی وڵاتەکە نەکراوە، لەکاتێکدا لە هەفتەکانی رابردوودا، ئەو دوو وڵاتە لە ریزبەندیی وڵاتانی پێشەنگی هەناردەکاری نەوت بوون بۆ ئەمریکا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP