هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 5 بەسەر وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت و ئەم مانگە زیاتر لە 61 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە بەشێوەی ئەلكترۆنی ئەو هاوكارییە وەردەگرن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه: "سبه‌ینێ 11ی 6ی 2025 هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی 5 ته‌مویلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت و دوای ئه‌نجامدانی رێكاره‌كان له رۆژی پێنج شه‌ممه 12ی 6ی 2025 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به دیوانی وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت".
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌م مانگه‌دا، 61 هه‌زارو 375 ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی ئه‌و هاوكارییه وه‌رده‌گرن".
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP