بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند و شارەزایەکی کەشناسیش بە کەناڵی کەرکوکی وت لە رۆژانی جەژندا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە پلەی گەرمادا نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی نەخشەی پێشبینیەکان، یەکەم ڕۆژی جەژندا ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی باش کەمێک زیاد دەکات و پلەی گەرماش (1تا3) پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی رۆژی دووەمی جەژنەوە کەشناسی دەڵێت ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی باش مامناوەند دەبێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
کەسناسی پێشبینیشی کردووە لە ناوچە شاخاوییەکانی وەک سنووری سۆران باران ببارێت.
هەر لەسەر کەشوهەوای رۆژانی جەژن هێمن حوسێن بەڕێوەبەری کەشناسی کفری، قسەی بۆ کەناڵی کەرکوک کرد و رایگەیاند کەشوهەوا لە رۆژانی جەژندا بە شێوەیەکی بەرچاو ناگۆڕێت و تەنیا چەند پلەیەک گەرما زیاد یاخود کەم دەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP