ئێواره‌ی دوێنێ جەنەڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پاریس و بڕیاریشه رۆژی هه‌ینی
به‌نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا و فڕه‌نسا و بریتانیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆببێته‌وه،
پاشانیش ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا به‌فه‌رمی له‌كۆشكی ئه‌لیزێ پێشوازی لێده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ، جەنەڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی
ئێواره‌ی دوێنێ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا، بڕیاره ڕۆژی
هه‌ینی 25ی (ته‌مووز/7)، به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی فڕه‌نسا، ئه‌مریكا و بریتانیا
له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌سه‌ده راگه‌یاند، به‌نێوه‌ندگیری
نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا و فڕه‌نسا و بریتانیا، مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی كۆده‌بێته‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا باس له پرۆسه‌ی چارسه‌ری و
گفتوگۆكان له‌سوریا ده‌كه‌ن كه به‌مدواییانه كۆبونه‌وه‌كان هه‌ڵگیران و گه‌یشتنه
بنبه‌ست.
لای خۆشیه‌وه، فه‌تحوڵا حسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رانی
رۆژاڤا له سلێمانی راگه‌یاند، جگه له‌و كۆبونه‌وه‌یه، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی
فڕه‌نسا له كۆشكی ئه‌لیزێ به‌فه‌رمی پێشوازی له مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌كات و پێكه‌وه
هه‌ردولا كۆده‌بنه‌وه.
زانیاریه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سبه‌ی پێشكه‌وتنه‌كان
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ ڕاده‌گه‌یه‌نرێن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا پێشبینی ئه‌نجامه‌كانی
ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه بۆ گۆڕانكاری له سوریا و دۆخی رۆژاڤای كوردستان ده‌كرێت.
پێشتریش پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی بڵاویكردەوە، ڕوداوەکانی سوەیدا پێگەی هێزەكانی سوریای دیموكرات
(هەسەدە) بەهێزتر كرد و تۆماس باراك، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا لە دوا كۆبونەوەی لەگەڵ
مەزڵوم عەبدی، نەرمی زیاتری نواندوە. دەشڵێت، "فڕەنسا ئامادەكاری بۆ كۆبونەوەی
لایەنەكانی سوریا لە پاریس دەكات بە ئامادەبونی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی ئەو وڵاتە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP