دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکاری ڕادەگەیەنێت

کوردستان
20:52 - 2025-07-24


بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێکی ( ١١ )کەسی دەستگیرکرد، کەساختەکاری بەڵگەنامەیان ئەنجامداوە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی،دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسلێمانی ( ١١ )تۆمەتبار دەستگیربکەن، کەلەماوەی ڕابردوودا ساختەکارییان لەدروستکردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حکومی (کفالە)کردووە.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەکانی (٢٨٩-٢٩٧)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP