بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی تێکۆشەری دیاری کوردستان و یەکێتی کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ رۆڵ و خەباتی هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی لە شۆڕش و خەباتی رزگاریخوازیی گەلەکەمان بەرزنرخاند کە وەک فەرماندە و سەرکردەیەکی وەفادار هەمیشە دڵسۆزانە خزمەتی گەلەکەی کردووە.
هەڤاڵ مەحموود سەنگاویش سوپاسی سەرۆک بافڵی کرد بۆ خەمخۆری و پەرۆشی بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی یەکێتی و لایەنە کوردییەکان و جەختی کردەوە، هەمیشە پێشمەرگەی کوردستان و یەکێتی دەبێت بۆ پاراستنی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP