ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خشتەی دانیشتنی رۆژی
دووشەممەی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە، گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەرەوە دەکرێت.
بەپێی خشتەکە، تەوەری یەکەمی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی
ئەنجومەنی نوێنەران، تایبەتدەبێت بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی
شاری کوت، کە بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.
لە خشتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، گفتوگۆکردن سەبارەت
بە هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە بۆسەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش، کێڵگە نەوتییەکان،
تەوەری دووەمی دانیشتنەکە دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP