بە دوو درۆن هێرشكرایە سەر كۆمپانیای كار گروپ لە هەولێر

کوردستان
10:30 - 2025-07-15

شەوی رابردوو بەدوو درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتیی خوورمەڵە لە سنوری هەولێر و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، ئەمڕۆش دووبارە بەدوو درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەى نەوتى ئەتروش لەسنوریپارێزگاى دهۆک و تائێستا زیانەکان نەزانراوە.

دواى هێرشەکەى شەوى ڕابردوو شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: شەوی رابردوو کاتژمێر 8 و نیو ، کێڵگەی نەوتیی خورمەڵە لە قەزای مەخموور، رۆژئاوای پارێزگای هەولێر، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن)ی نەناسراو کراوەتە ئامانج."

ئاماژەی بەوەشکردووە: هێرشەکە "هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە و زیانەکان تەنیا ماددی بوون."

 بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی شانەکە: هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و هەواڵگری لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ئەم دەستدرێژییە."

بەگوێرەی زانیارییەکان: "دوو درۆنەکە لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە، درۆنێکی دیکەش چووەتە ئاسمانی ناوچەکە و دواتر دیار نەماوە، پێدەچێت گەڕێندرابێتەوە شوێنی خۆی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP