دژی نەدانی موچەکانیان، مامۆستیانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێڕاق لە شاری کەرکوک گردبوونەوە و داوا دەکەن موچە و شایشتە داریەکانیان پێبدرێت چونکە بە هۆی ئەوەی زیاتر لە 75 رۆژە موچە دابەشنەکراوە بە بارێکی داریی سەختدا تێپەڕدەبن.
پێشتر دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەستی کەناڵی کەرکوک کەوتووە، دەستەکە رایگەیاندبوو: مامۆستایان ،فەرمانبەران ، مووچە خۆرانی هەرێم لەکەرکوک زیاتر لە 75 ڕۆژە بێ موچەن ووک دەستەکە دەڵێت: دەسەڵات دەستی ناوەتە گەروی منداڵەکانیان و بە بەرچاویانەوە دەیەوێت بیانخنکێنێت.
دەستەکە دەشڵێت: ئەم دۆخە ماوەی 10 ساڵە بەردەوامەو ئێستا کاتی هەڵوێست وەرگرتنە بۆیە دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خێوەتگەی مانگرتن لەپێناو ژیان هەڵدەدەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP