لە ناحیەی چەمانکێ سەر بە قەزای ئامێدى تەقینەوەیەک لەنێو کێڵگەیەکى نەوت روویدا

کوردستان
11:05 - 2025-07-15

لە ناحیەی چەمانکێ سەر بە قەزای ئامێدى تەقینەوەیەک لەنێو کێڵگەیەکى نەوت روویدا، سەرچاوەیەکى فەرمى رایگەیاند زیانى مادیی لێ کەوتووەتەوە، بەڵام زیانى گیانیی نییە. 

کۆمپانیای نەوتی HKNـی ئەمریکی کە لەوێ کار دەکات، لە راگەیێندراوێکدا پشتڕاستیکردەوە، ئەمڕۆ دەوروبەری کاژێر 7:00ی بەیانی تەقینەوەیەک لە کێڵگەی "سەرسنگ" روویدا.

دەشڵێت، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەکرێت؛ "کارکردن لە کێڵگەکە راگیرا تا ئەو کاتەی لە سەلامەتی دڵنیا دەبینەوە و هەڵسەنگاندن تەواو دەبێت."
کۆمپانیاکە دەڵێت، هیچ کارمەندێکیان بریندار نەبوو. بەڵام ئاگری تەقینەوەکە هێشتا نەکوژاوەتەوە و تیمە فریاگوزارییەکان کار بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP