وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی شەوى ڕابردوو سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر، دەڵێ: هێرشەکە زیانی گیانی نەبوووە، زیان تەنیا بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە کەوتووە."
دوێنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شەوى ڕابردوى خوورمەڵە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی سامانە سرووشتییەکان: هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیان بە بۆرییە ئاوییەکانی وێستگەکە گەیشتووە."
هەروەها وەزارەتەکە ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان "شەرمەزار دەکات".
هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی خوورمەڵە دوێنێ شەو لە نزیکی کاتژمێر 8:20ى شەو روویدا، هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە، لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە".
بەگوتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، "درۆنێکی دیکەش چووەتە ئاسمانی ناوچەکە و دواتر دیار نەماوە، پێدەچێت گەڕێندرابێتەوە شوێنی خۆی".
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە راگەیێندراوێکدا پەیجی دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 20:20 و 20:25، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خوورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە".
ئەمەلەکاتێکدایە بەیانى ئەمڕۆ دژە تیرۆری رایگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP