هاوڵاتییەک لە خۆپێشاندانەکەی وەرتێ کوژرا

کوردستان
09:36 - 2025-07-14

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران راگەیاند، هاوڵاتییەکى 42 ساڵان لە خۆپێشاندانەکەی شەوی ڕابردووى ناحیەی وەرتێدا کوژراوە.
ئەو سەرچاوەیە لە نەخۆشخانەی ئاشتی ئاماژەی بەوە کرد، هاوڵاتییەکە ناوی "حەسەن رەحمان"ـە و خێزاندارە، "دوو هاوژین و 5 منداڵی هەیە".
بەپێی زانیارییەکان، خۆپێشاندانەکەی ناحیەی وەرتێ بۆ داواکردنی کارەبا بووە.
 ناحیەی وەرتێ دەکەوێتە سنووری قەزای رواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
تائێستا لایەنە ئەمنییەکانی ناوچەکە روونکردنەوەی فەرمییان لەبارەی رووداوەکە نەداوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP