گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ تاران دەستپێدەکاتەوە

کوردستان
13:46 - 2025-07-08

هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەستپێ دەکاتەوە و راگەیاندنی فرۆکەخانەش ئاشکرای دەکات: لە 18ی7ی2025وە گەشتەکان دەستپێ دەکەنەوە.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن (هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر)ەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە گەشتەکانی دەستپێ دەکاتەوە.

دەربارەی کاتی دەستپێکردنەوەشی، فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاندووە:" بڕیارە لە (18ی7ی2025) گەشتە ئاسمانییەکانیان لە نێوان (تاران-سلێمانی-تاران) دەست پێبکەنەوە".

لە ماوەی جەنگی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی ناوچەکە بە رووی فرۆکە شارستانییەکان داخران، دوای ئاگربەستیش عیراق و بەشێک لە وڵاتان ئاسمانی وڵاتەکەیان کردەوە، بەڵام ئێران درەنگتر ئاسمانیی گەشتە ئاسمانییەکانی ئاسایی کردەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP