شەوى
ڕابردوو لە سلێمانى دوو درۆن کەوتنە خوارەوە، یەکێکیان لە نزیک تاسڵوجەو ئەوی تریان لەدەرەوەى بارەگاى هێزەکانى حەفتا بوو.
وتەبێژی یەکەی 70 دەڵێت، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای
سلێمانی تێکشکێندران؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "یەکێکیان لە سنووری تاسڵوجە بووە
و ئەوی دیکەش لە دەرەوەی بارەگەی هێزەکانی یەکەی 70."
ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان راگەیاند:
"دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای سلێمانی تێکشکێندران. یەکێکیان لە
سنووری تاسڵوجە بوو و ئەوەی دیکەش لە دەرەوەی بارەگەی هێزەکانی یەکەی 70."
بە وتەی ئەحمەد لەتیف، هیچ زیانێکی
گیانی و مادی نەبووە.
هاوکات عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند: دوو درۆن
لەناوچەی تاسڵووجەی سنووری سلێمانی کەوتنە خوارەوە و دەستبەجێ تیمەکانی لێکۆڵینەوەی
دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، کەوتنە خوارەوەی درۆنەکانیش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
دەشڵێت، "تیمەکانمان لێکۆڵینەوەیان
لە رووداوەکە دەستپێکردووە."
پێشوتر سێ مووشەک لە کەرکووک کەوتنە خوارەوە، یەکێکیان بەر سەربانی
ماڵێک کەوتووە لە گەڕەکی عرووبەو ئەوانى دیکەش
لە فڕۆکەخانەی سەربازی کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە.
بەرەبەیانی
سێشەممە 1ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 00:30، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە کەمپی دەرکارێ لە
سنووری ناحیەی دەرکارێی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتە خوارەوە، جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP