مەکتەبی سیاسی یەكێتی بۆ كۆچی دوایی "هادی غوڵام عەلی" پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە

کوردستان
15:36 - 2025-06-27

کەسوکار و خانەوادەی نوسەر و تێكۆشەری دێرین هەڤاڵ هادی غوڵام عەلی

بۆ کۆچی دوایی نوسەر و وەرگێڕ و تێکۆشەری دێرینی گەرمەسێر هەڤاڵ هادی غوڵام عەلی نوێنەری پێشووتری پەیوەندییەکانی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وڵاتی ئێران و جێگری پێشووتری بەڕێوەبەری کەناڵی تەلەفزیۆنی دهۆک 

لەناخی دڵەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی  ئێوە و هاوڕێ و هەڤاڵانی دەکەین 

لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت

انا للە و انا الیە راجعون 

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP