دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی
كوردستان 35 رۆژی تێپه‌ڕ‌اندو هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ناردنی مووچه له‌به‌غداوه نییه،
مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕێی بڕیاره سالارییه‌كه‌ی دادگای فیدراڵین، چونكه پسپۆڕ‌ێكی یاسایی
ده‌ڵێت:" پێش ده‌ستكاركێشانه‌وه‌یان دادوه‌ره‌كانی دادگاكه بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر
بڕ‌یاری راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی دادگاكه كردوه و
له‌ئێستادا بڕیار لای سه‌رۆكی دادگای فیدراڵییه".
رۆژی 13ی5ی2025، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم،
لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه و
به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران مووچه‌یان وه‌رگرت،
به‌ڵام له‌و واده‌یه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ 21ی6ی2025 كه زیاتر له 35 رۆژ ده‌كات،
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق
ده‌ستیبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران كردووه، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێم
مووچه‌ی مانگی ئایاریان وه‌رنه‌گرتووه.
وه‌زیری دارایی عیراق بڕ‌یاریداوه چیتر مووچه
بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت، هۆكار-ه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕ‌ێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پشكی هه‌رێم
له‌بودجه‌ی سێ ساڵی رابردوو، كه له‌په‌رله‌مانه‌وه په‌سندكراوه بۆ ساڵه‌كانی
2023 و 2024 و 2025 ته‌واوبووه، لایه‌نه كوردستانیه‌كانیش ده‌ڵێن،" ئه‌و
نوسراوه‌ی دارایی عیراق ناده‌ستورییه"، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوان بوون
دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سكاڵای مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه دادگاكه تۆماریان كردبوو،
بڕیارێكی سالاری ده‌ربكات، به‌مه‌ش كۆتایی به راگرتنی مووچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
دارایی عیراقه‌وه بهێنرێت، به‌ڵام رۆژی 16ی6ی2025 نۆ ئه‌ندامی دادگاكه كه له‌شه‌ش
ئه‌ندامی سه‌ره‌كی سێ ئه‌ندامی یه‌گ پێكهاتبوون به‌هۆی ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی
دادگاكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد.
پێویست ناكات جارێكی دیكه دادگای فیدراڵی كۆببێته‌وە
له‌باره‌ی بڕ‌یاری سالاری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش، پسپۆڕ‌ێكی یاسایی به PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه:" سه‌رجه‌م دادوه‌رانی
دادگای فیدڕ‌اڵی راوبۆچوونی خۆیان داوه به سه‌رۆكی دادگاكه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕ‌یاری
سالاری ده‌ربچێت، بۆیه پێویست ناكات دادگاكه جارێكی دیكه كۆببێته‌وه و دادبینی
بكات، چونكه سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌كان به نوسین راوبۆچوونی خۆیان داوه‌ته سه‌رۆكی
دادگا، بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكی دادگاكه‌ش فه‌رمانه‌كه ده‌ربكات".
ئه‌و پسپۆڕ‌ه ئاشكراشیكرد:"بۆ پرسی په‌یوه‌ست
به‌مووچه‌ی هه‌رێم تۆپه‌كه له‌مه‌یدانی سه‌رۆكی دادگاكه‌یه، چونكه پێشتر سه‌رجه‌م
دادوه‌ره‌كان كه ئێستا ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وە بۆچوونی خۆیان خستۆته‌ڕ‌وو".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رۆژی 1ی6ی2025، فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێمی كوردستان له دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سكاڵایان دژی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان
تۆماركردوو داوایان كرد خه‌رجكردنی مووچه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌رده‌وامبێت
و دادگاكه فه‌رمانی سالاری ده‌ربكات و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پابه‌ند بكات به‌جێبه‌جێكردنی
بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی، كه تێیدا هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكوه‌زیران
هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كات مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ته‌وتین بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP