رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، سەردانی ناوەندەکانی تاقیکردنەوە گشتییەكانی کرد لە زانکۆی کەرکوک.
لەو سەردانەدا کە پەروین فاتح سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگا و نوێنەری وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک ئامادەیبوون، پارێزگار لە چۆنيەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی وزاری پۆلی شەشی ئامادەیی خوێندنی کوردی و عەرەبی و تورکمانی کۆڵیەوە.
هاوکات ستایشی رۆڵی دامەزراوەی پەروەردەیی و لیژنە تایبەتمەندەکان و پسپۆڕانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران و قوتابیان خواست.
لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد، لە پێویستی دابینکردنی کارەبای بەردەوام و هەموو خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو ناوەندەکان و رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP