سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به كوشتنی منداڵه‌كه‌ی گوندی بریج، كه ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ ئه‌ندامێكی حه‌شدی شه‌عبی درێژده‌كرێت، راگه‌یه‌نرداوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه، پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌تش منداڵان له ئه‌ركه هه‌ره به‌رزه‌كانیانه‌و نابێت له‌هیچ دۆخێك‌دا كه‌مبایه‌خ بكرێت.
محه‌مه‌د ئیراهیم حافز، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی قووڵی خۆی بۆ كوژرانی (حه‌یده‌ر موهه‌ند) له گوندی (بریج) كه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن لێی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه ده‌وترێت سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه، جه‌ختشده‌كاته‌وه:" به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه پێكده‌هێنرێت"
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دوای ئه‌وه دێت كه، لەگوندی بریجی سەربە پارێزگای کەرکوک، لەکاتێکدا چەند منداڵێک سەرقاڵی یاریکردن و ئاهەنگگێڕان بوون بەبۆنەی جەژنەوە، وه‌ك ده‌وترێت چەکدارێکی حەشدی شەعبی تەقەیان لێدەکات و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان بەناوی حەیدەر موهەنەد دەکوژرێت.
باوکی منداڵەکەش بۆ میدیای عێراقی باسی له‌وه‌كردووه كه، کوڕەکەی تەمەنی 11 ساڵە، لەلایەن چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە گوندی 'بریج' لە نزیک بازگەی 'فەتحە' لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک بریندار کرا و دواتر گیانی له‌ده‌ستدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP