یۆنامی: ئەركی ئێمە تا كۆتایی ئەمساڵ لە عێراق كۆتایی دێت

کوردستان
16:07 - 2025-06-08


لەسەر داوای بەغدا بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ كارەكانی یۆنامی لە عێراق کۆتایی پێبێت، وتەبێژی نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكانیش پشتڕاستی كردەوە، كە وادەی بەسەرچوونی ماوەی ئەركەكەیان درێژ ناكرێتەوە،  بەڵام ٢٣ دامەزراوەی گەشەپێدان دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە كارەكانیان.
سەمیر غەتاس، وتەبێژی نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاری (یۆنامی) لە عێراق سەبارەت بە كۆتاییهاتنی ئەركەكەیان لە عێراق، ڕایگەیاند: لە كۆتایی ئەمساڵدا و لە ٣١ـی كانوونی یەکەمدا كارەكانمان لە عێراق كۆتایی دێت، تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەك نییە بۆ نوێكردنەوەی مانەوەمان لە عێراق، بڕیاری كۆتاییش دراوە، هەروەها ژمارەیەك لە كارمەندەكانمان كاری تەواوكردنی هەندێك بابەتی دارایی و كارگێڕیی دەكەن، تا دوای كۆتایی هاتنی ئەمساڵ دەمێننەوە تاوەكو كارەكانیان تەواو دەكەن.
وتیشی: ٢٣ دامەزراوەی گەشەپێدان دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە كارەكانیان لە عێراقدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٨ـی نیسانی ٢٠٢٤ حكومەتی عێراق لە نامەیەكدا بۆ ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان داوای كرد، كە ئەركی یۆنامی لە عێراق تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ كۆتایی پێبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP