خانمی یەکەمی عیراق پیرۆزبایی لە پەروین بوڵدان دەکات

کوردستان
16:23 - 2025-06-03


شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لە پەروین بوڵدان دەکات و هەوڵە بێووچانەکانی بەرزدەنرخێنێت.

دەقی پیرۆزباییەکە:
 
پیرۆزبایی لە خاتوو پەروین بوڵدان دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارلەمانی تورکیا، سەرکردایەتیکردن و هەوڵە بێووچانەکانی بۆ زامنی یەکڕیزی و دادپەروەری و ئاشتی جێی شانازی و پێزانینە.

هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ ئەخوازم لە بنیاتنانی دوارۆژێکدا کە هەموو پێکهاتەکانی گەل لەخۆبگرێت، بەتایبەت پرۆسەی ئاشتی کە ئێستا کەوتۆتەگەڕ.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP