کەمێک پێش ئێستا هونەرمەندی شێوەکار، قەرەنی جەمیل، لە تەمەنی 71ساڵیدا، لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
قەرەنی جەمیل لە ساڵی 1954 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و لە ساڵی 1977 بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا بەدەستهێناوە.
ساڵی 1984 کۆرسی یەک ساڵەی (لیتۆگراف)ی لە ئیسپانیا تەواوکردووە و یەکەمین پیشانگەی تایبەتیی خۆی لە ساڵی 1977 لەهۆڵی (ئەیوبیە)ـی شاری هەولێر کردووەتەوە.
بەشداریی زیاتر لە (40) پیشانگەی هاوبەشدا کردووە لە (بەغدا، هەولێر، ئیتاڵیا، بەرشلۆنە، ئەلمونێیکەر، ڤالێنسیا، بڕۆکسل، کۆپنهاگن، هۆڵندە و پۆڵنیا).
قەرەنی جەمیل نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان و جگەری هەبوو، شەش مانگ چارەسەری پزیشکی لە دهۆک و هەولێر وەرگرتووە و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP