دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستپێدەکات

کوردستان
14:32 - 2025-06-03

بڕیارە ئەمڕۆ لینکی فۆرمی دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان کارا بکرێت، ئارەزوومەندان دەتوانن لە ئەمڕۆوە تا 9/7/2025 داواکاری پێشکەش بکەن.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لینکەکە کارا دەبێت، هەر کەسێک ئارەزوو بکات، دەتوانێت فۆرمە ئەلیکترۆنیەکە پڕبکاتەوە، دواتر ڕایبکێشن و لە نزیکترین بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران پیشکەشی بکەن.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بەشێوەی گرێبەستی کاتی بۆ ڕۆژانی هەڵبژاردن، دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی دادەمەزرێنێن، لەدایکبووانی ساڵی 2006 تا 1970 دەتوانن داواکاری دامەزراندن پێشکەش.
ئەو کەسانەی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن ئەو کەسانەن لە هەڵبژاردنەکانی 2021، 2023، 2024دا کارمەندی سەر سندووق بوون، یاخود ئەوانەی فەرمانبەری حکوومی یان بڕوانامەی ئامادەیی و بەرزتریان هەیە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP