گەشتیارێک لەڕوباری سیروان خنکا

کوردستان
13:53 - 2025-06-08

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسنوری ناحییەی مەیدان گەشتیارێکی عەرەب بەناوی ( جابر نجم حمود ) لەدایکبووی 2004 دانیشتووی شارەبان لەکاتی مەلەکردندا لەڕوباری سیروان خنکا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند: ناوبراو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی گەشت کردن هاتونەتە سنوری گەرمیان

هەروەها لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسى گەرمیاندا هاتووە: لەئێستادا سێ هاوڕێی ئەو گەنجە خنکاوە کەلەکاتی ڕوداوەکەدا لەگەڵی بوون دەستگیرکراون و تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراوە،
پۆلیسی مەیدان لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP