بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە نامەیەکی پیرۆزباییدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆسرەت رەسول عەلی دەکات.
لەنامەکەیدا بۆ کۆسرەت رەسول عەلی، بافڵ جەلال تاڵەبانی نووسیویەتی: (بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان دەکەم، هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بۆنەکان بەڕێبکەن و سەرفراز بن).
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆسرەت رەسول نووسیویەتیشی: (ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموو لایەک و هاندەرمان بێت تا بە گیانی لێبووردەیی و بەرپرسیارێتی و نیشتمانییەوە پێکەوە هەنگاو بنێین لەپێناو تەبایی و یەکڕیزی گەلەکەمان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و باشترکردنی حوکمڕانی و ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان).
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP