پارێزگاری كه‌ركوك له چوارچێوه‌ی پلانی گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی پارێزگاكه بڕیاری له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری دا، وه‌ك كردنه‌وه‌ی پاركێكی نموونه‌یی و بونیاتنانی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به تووشبووانی ئۆتیزم و دابینكردنی كارمه‌ندی پێویست بۆ كردنه‌وه‌ی ماڵێك بۆ بێنه‌وایان له شاره‌كه.
ئه‌مڕۆ 6ی حوزه‌یرانی 2025 به‌سه‌رپه‌رشتی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك و به‌رێوبه‌ری شاره‌وانیی، له ده‌روازه‌ی كه‌ركوك ـ سلێمانی، پاركێكی نمونه‌یی دروستبكرێت كه نزیكه‌ی نۆ ملیار دینار بۆ جیبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه و بڕیاره له ماوه یه‌ك ساڵدا ته‌واو بكرێـت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارێزگاری کەرکوک، چاویکەوت بە بەڕێز ئیسماعیل مو‌سا جەعفەر بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕیی و دارایی و یاسایی لە وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێوەبەری چاودێریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بەرپرسی بەشی موڵكداری ئامادەی بوون، بونیاتنانی سەنتەرێکی تایبەت بە توشبووانی ئۆتیزم تاوتوێکراو پارێزگاری کەرکوک بڕیاری دا پارچەیەک زەوی بۆ بونیاتنانی سەنتەرەکە تەرخان بکرێت.
پارێزگار جەختشیکردەوە کە:" ئیدارەی کەرکوک سوورە لە پشتیوانیکردنی فەرمانگەکانی چاودێریی بە جۆرێک كارەكانیان خزمەت بەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگا بکات."
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ د.خالید ئەمجەد ئەلسائیغ بریكاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەشدا كه پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و ڕاوێژکاری پارێزگار بۆ کاروباری وەبەرهێنان و پلاندانان و بەڕێوەبەری بەشی کار‌و فەرمانگەی مافی مرۆڤ، و پسپۆڕان ئاماده‌ی بوون، باس لە هەوڵەکان كرا سەبارەت بە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و لێكدانی بەشەکانی سەربە فەرمانگەی کار لە کەرکوک.
هاوکات بڕیاردرا كە کارمەندی پێویست دابین بكرێت بۆ کردنەوەی ماڵێک بۆ بێنەوایان لە کەرکوک.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP