کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت، کەشناسیی عێراقیش پێشبینی دەکات، تا رۆژی دووشەممە خۆڵبارین بەردەوام بێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێ، پلەی گەرماش سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دادەبەزێت.
بەگوێرەی کەشناسی، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێ بە 37 پلە و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران دەبێ بە 22 پلە.
کەشناسیی عێراقیش پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ لە تەواوی عێراق پلەی گەرما داببەزێت و خۆڵبارینێکی کەم ناوچە جیاجیاکان بگرێتەوە، لە رۆژی شەممەشەوە خۆڵبارین زیاد دەکات و هەتا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP