سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی بە بایەخەوە دەروانێتە سەنگ و پێگەی لاوان

کوردستان
16:30 - 2025-05-25



بەرێزان / سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان

بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان،  گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی لاوانی کوردستان بەگشتی و ئێوە و تەواوی کادیران و ئەندامانتان دەکەم.
هەربەوبۆنەیەوە مێژووی تەمەنی پڕ کۆشش و خەباتی مەدەنی دیموکراتیانەتان بەرز هەڵدەسەنگێنین، لەماوەی رابردوودا رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان لە رێگەی پڕۆژە و چالاكییەكانییەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی هۆشیاری لاوان و هێنانەدی خەونەكانیاندا،  ناوەندێكی گرنگە بۆ پێگەیاندنی لاوان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناكانیان.
بەوهیوایەی ئەم یادە ببێتە وێستگەیەکی گرنگ لە کاری رێکخراوەییتان کە هاوتەریب بێت بە پێشکەوتنەکانی جیهان و خواست و وویستی گەنجان و لاوانی کوردستان بەداڕشتنی پلان و بەرنامە و کاری سەردەمیانە کە گوڕ و تینی زیاتر لە جاران بە توێژی پر بەرهەمی لاوان ببەخشێت بۆ سوود وەرگرتن لە توانا هزریە نوێیەکانیان، رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان ببێتە ناوەندی  کۆکردنەوە و هێنانەدی خەونی هەموو لاوانی کوردستان، چونکە ئایندە و دوارۆژی گەل و ووڵات گەنجان و لاوانن. 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە گرنگی بایەخەوە دەروانێتە سەنگ و پێگەی توێژی لاوان لە کۆمەڵگەدا، بەو پێیەی کە لاوان داینەمۆی شۆرش و گۆرانکاریەکانن و هیوای ئایندەشن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەکەمان، 
ئەگەر سەیرێکی  مێژووی دامەزراندنی (ی ن ک) و رۆژانی سەرەتای دەسپێکردنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بکەین دەبینین بەشی هەرەزۆری سەرکردایەتی و شۆرشگێران و خەباتکارانی سیاسی و سەربازی لەتەمەنی گەنجیدابوون، ئەمەش بەڵگەیەکی روون و شانازیەکی مێژوویی گەورەیە بۆ (ی ن ک) و تێروانینی بۆ گرنگیدان بە توێژی لاوان. 
جارێکیتر  بیست و شەشەمین ساڵیادی رێکخراوی ئازاد لاوانی کوردستانتان لێ  پیرۆز دەکەین و هەرلە سەرکەوتن و پێشکەوتندابن. 

سەعدی ئەحمەد پیرە 
وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP