نوێکردنەوەی فۆرمی خۆراک لەکەرکوک بۆ دوو هەفتەی دیکە درێژکرایەوە

کوردستان
11:21 - 2025-05-24

مامەڵەی نوێکردنەوەی فۆرمی خۆراک لە کەرکوک بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە درێژکرایەوە.
پێشتر وابریاربوو، ٢٥ی ئەم مانگە کە دەکاتە سبەینێ، دوا وادە بێت بۆ نۆێکردنەوەی فۆرمی خۆراکی هاوڵاتیان، بەڵام فەرمانگەی دابەشکردنی خۆراک رایگەیاند وادەکە بۆ ماوەی ٢ هەفتەی دیکە درێژکراوەتەوە .
بەپێی زانیارییەکان، وادەکە تاوەکو رۆژی ٦/٦/٢٠٢٥ کە دەکاتە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان، درێژکراوەتەوە، ئەوەش بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان بۆ ئەوەی لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانەوە بتوانن، فۆرمی خۆراکەکانیان نوێ بکەنەوە .
ماوەی چەند ساڵێکە زیادکردنی ئەندامانی خێزان لەکەرکوک راگیراوە و وابریارە دوای نوێکردنەوەی فۆڕمەکان، زیادکردنی ئەندامانی خێزانیش بەزوترین کات دەستپێبکاتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP