بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, بەهەماهەنگی ئاڵۆگۆڕی زانیاری
لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لە سنووری (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور)
توانیان( ٣ ) تیرۆرستی داعش دەستگیربکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسێ چالاکی جیاوازدا، لەسەر
بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون
و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان ٣ تیرۆریست لەدەورووبەری
سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور, دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگاکانەوە داواکراو
بوون، لەڕابردووشدا ئەندامی چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.
لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٤)ی تیرۆر ڕاگیراون و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە
و لێکۆڵینەوەش لە دۆسێیەکانیان بەردەوامە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP