نوخشە ناسیح: كەیسی مناڵە ونبووەكانی هەڵەبجەم رادەستی پزیشكیان كرد

کوردستان
22:40 - 2025-05-22


پارێزگاری هەڵەبجە کەیسی منداڵە ونبووەکانی شارەکەی دەخاتە بەردەستی سەرۆککۆماری ئێران و داوای هەنگاوی جددی لێدەکات.
نوخشە ناسیح پارێزگاری بە وەکالەتی هەڵەبجە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە؛ لە میانەی سەردانەكەیاندا لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێمى كوردستان لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد و بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.
دەشڵێت: لە ماوەی 2 سەعاتدا كۆبونەوەیەكی بەرهەمدار و پڕبایەخ لە نێوان پارێزگارەكانی هەرێمى كوردستان و سەرۆك كۆماری ئێران کرا.
ئاشكرایكردوە: لە كۆبونەوەكەدا یاداشتێكی گرنگی تایبەت بە بەهەڵەبجەم داوەتە سەرۆك كۆماری ئێران و تێیدا بابەتی كردنەوەی دەروازەی سنوری سازان و كەیسی مناڵە ونبووەكان و بریندارانی چەكی كیمیاویم خستووەتەڕوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: سەرۆك كۆماری ئێران پاڵپشتی و هاوكاری خۆی بۆ یاداشتەكە دەربڕی و خۆی بە خۆشحاڵزانی بۆ سەردانەكە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP