پێشوازی لەهەڤاڵانی رێکخراوە دیموکراتییەکانی سلێمانی کرد
رفعەت عەبدوڵا: یەکێتی، پشتیوانێکی گەورەی خەباتی مەدەنی رێکخراوو سەندیکاکانە
رێکخراوو سەندیکاکان، بەدیدگای نوێ و سەردەمی، کۆشش بکەن
لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، چوارشەممە ٢٠٢٥/٥/٢٢، هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لەهەڤاڵانی رێکخراوە دیموکراتییەکانی (ی.ن.ک) لەسلێمانی.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، بۆ هەڤاڵانی روونکردەوە کەیەکێتی پێداچونەوەی جدی بەکۆی کاری رێکخراوەیی دەکات، لەوبارەیەوە وتی:"هەتا کاری رێکخراوەیی و سەندیکایی چالاکانەتر لەهەلومەرجە نوێیەکاندا بەدیدگای نوێ و سەردەمی کۆششی خۆیان بکەن". ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کەسەندیکاو رێکخراوەکان رۆڵی گرنگ و کاریگەر دەبینن لەکایەی گشتی وڵاتدا، لەوبارەیەوە وتی: "یەکێتی پشتیوانێکی گەورەی خەباتی مەدەنی رێکخراوو سەندیکاکانە".
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، هەڤاڵانی رێکخراوە دیموکراتییەکانی راسپارد، لەخەباتی مەدەنی و رێکخراوەییدا وەک هەمیشە پێشەنگ و چالاک بن.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP