کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و
سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە : ئەمڕۆ
ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی کاتەکانداو پلەکانی گەرما 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە
.
دەشڵێت: سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا،
هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش 3 بۆ 4 پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ
بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
بۆ ئەمڕۆ لە کەرکوک و گەرمیانە کە لە کەرکوک 38 پلە و لە گەرمیانیش 39 پلەی سیلیزییە.
هەروەها ماڵپەڕی ئەکوا وێزەری ئەمریکی پێشبینی کردووە
تەنها ئەم دوو ڕۆژەی ماوە کەشوهەوا لەهەرێمی کوردستان و عیراق هەندێک فێنک دەبێت و
دواتر پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 40 پلە بەرزدەبێتەوە و گەرمای هاوین دەستپێدەکات .
ئەو ماڵپەڕە کە پێشبینی بۆ کەشوهەوای هەموو جیهان
کردووە، رونیکردۆتەوە لە 17ـی ئەم مانگەوە گەرمای هاوین دەستپێدەکات و تا 29ـی
مانگ پلەی گەرما زۆر بە بەرزی دەمێنێتەوە و دواتر هەندێک دادەبەزێتەوە، بەڵام ئیتر
کەشی بەهارە کۆتایی دێت و کەشی هاوینە دەستپێدەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP