دوای نزیکەی ٥٠ ڕۆژ لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار نزیکە لە چارەسەرکردن و بەئەگەری زۆرەوە لە دوو ڕۆژی داهاتودا ئەو موچەیە کە بڕەکەی زیاتر لە ٩٥٠ ملیار دینارە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە, گفتوگۆ و رێککەوتن لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و تەیف سامی وەزیری دارایی کراوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی مانگی چواری هەرێمی کوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێم لەگەڵ ناردنی پارەکەی بەغدا دەست بە دابەشکردنی موچە دەکات، و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەشدا بە پشتبەستن بە لیستی مانگەکانی ڕابردوو مووچەی مانگی چوار دابەشدەکرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP