دەرباز کۆسرەت رەسوڵ عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی رایدەگەیەنێت: "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی گرفتی مووچە بەشێوەیەکی ریشەیی چارەسەربکرێت، چونکە گوزەرانی هاووڵاتیان لەوپەڕی خراپیدایە و خەڵک ماندووە لەم دۆخە چەقبەستووە".
ئەم وتەیەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە میانی پێشوازی دیدارێکییدا بوو لەگەڵ لە پاتریك دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق و یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی لە هەولێر بەڕێوەچوو.
بەپێی راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، کە ئەمڕۆ 1/7 بڵاویکردووەتەوە، لەو دیدارەدا، بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكەو باردۆخی سیاسی و ئاڵنگارییەکان ئاڵوگۆڕکرا.
هەروەک گرفتی مووچە و کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکراوە و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندووە: "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی گرفتی مووچە بەشێوەیەکی ریشەیی چارەسەربکرێت، چونکە گوزەرانی هاووڵاتیان لەوپەڕی خراپیدایە و خەڵک ماندووە لەم دۆخە چەقبەستووە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە گفتوگۆ و دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەكانی مانگی نۆڤەمبەری داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرێکی تری دیدارەکەبووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP