ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسلێمانی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین (ڕەحمان سیتەکی) بەسەرکردەوە.
جێگری سەرۆکی یەکێتی، خەبات و تێکۆشانی ناوبراوی بەبایەخەوە باسکرد، کەبەهۆی لێهاتوویی و دڵسۆزیەکەی جێگای متمانەی سەرۆک مام جەلال بووە.
ڕفعەت عەبدوڵا، هیوای تەندروستیەکی باشتری بۆ ڕەحمان سیتەکی خواست و ڕایگەیاند یەکێتی بەڕابەرایەتی سەرۆک بافڵ، تێکۆشەرەکانی لەبیرناکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP