فەرمانگەی میدیا و زانیاری: 13 هەزار هاووڵاتی بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە

کوردستان
20:32 - 2025-06-20

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكیدا ئاشكرایكردووە: زیاتر لە 13 هەزار هاووڵاتیی هەرێم كە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو كێشەكانیان چارەسەر كراوە و پرۆسەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانیش بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاند: دوای ئەو  گرژی و ئاڵۆزییەی ماوەی هەفتەیەكە ناوچەكەی گرتەوە و هێڵە ئاسمانییەكان راوەستان، حكومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەكانی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی لە دەرەوە بەشێوەیەكی بەپەلە و ورد دەست پێكرد و دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدەین بە سەلامەتی دەگەڕێندرێنەوە.
ئاشكراشیكردووە: 13 هەزار و یەك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان كێشەكانیان چارەسەر كراوە و دەتوانن بگەڕێنەوە وڵات و بەشێكشیان گەڕاونەتەوە.
سەبارەت بەو هاووڵاتییانەش لە ئێران بوون، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان روونیكردووەتەوە:  تا ئێستا پێنج هەزار كەس گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP