نزیکەی 3 هەزار هاوڵاتی کورد، لە فڕۆکەخانەی وڵاتانی دەرەوە گیریان خواردووە و داوای گەڕانەوە دەکەن.
وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستە فۆرمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ کارئاسانیی زیاتر بۆ هاووڵاتیان رادەگەیەنێت، کە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتان گیریان خواردووە .
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: بەهۆی زۆری ژمارەی پەیوەندییەکان و بارگرانی لهسهر هەردوو گەرمههێڵ و پەیوەندیی بەردەوامی هاووڵاتییان بە لێپرسراوانی حکومەتەوە، تەنها لەدوێنێ شهممهوه دوو ههزار و 612 پەیوەندی لەو دوو ژمارەیەوە وەرگیراون.
ڕاشیدەگەیەنێت: ئەوانەی پەیوەندیان بە هێڵە گەرمەکانەوە نەکردووە، دەتوانن زانیارییەکانیان لەو فۆرمانەی دایاناوە ڕەوانە بکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP